peshanga.jpeg

پێشەنگای وێنەیی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ دەکرێتەوە

لە شارى سلێمانى، پێشەنگایەکی وێنەیی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ لەرۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە.

وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 21/11/2019 کاژێر (2)ى دواى نیوەڕۆ ، لە بەردەم باخی گشتی لە شاری سلێمانی، بەرەی پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان پێشەنگایەکی وێنەیی بەرکەوتوانی چەکی فسفۆڕ لەرۆژئاوای کوردستان بکاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەرەی پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستان، داوا لەسەرجەم چین و توێژەکان دەکات بەشداربن لە پێشەنگاکە و بەچاوی خۆیان لە ڕێگەی وێنەوە ببینن کە دەوڵەتی تورکیا بەچەکی قەدەغەکراو (فسفۆڕ و کیمیا)یی چی لە گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

واش بڕیارە پێشانگاکە (1) یەک رۆژ بێت و تا کاژێر (5)ى ئێوارە بەردەوام بێت.


ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە