Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 21/11

- لە رۆژى 21/11/1694 ڤۆلتێر (Voltaire) فرانسوا مارى ئەرویە، نوسەر و فەیلەسوفى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 30/5/1778 لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1695 هێنری برسێل (Henry Purcell)، دانه‌ری مۆسیقای ئینگلیزی و ئاوازدانەرلە تەمەنى (36) ساڵى بە نەخۆشى (سیل) لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/9/1659 لە شارى وستمنستەرى بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1811 هێنریچ فۆن کلێست (Heinrich von Kleist)، ئەدیبى ئەڵمانى لە تەمەنى (34) ساڵى بەنەخۆشى لەشارى بەرلین کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 18/10/1777 لە شارى فرانکفۆرت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1898 رینیە ماگرێت (René Magritte)، نیگارکێشى بەلجیکى لە شارى لیزن لە دایکبووە، لە رۆژى 15/8/1967 لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى برۆکسل کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1945 گۆلدى هاون (Goldie Hawn)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1946 قاسم ملاک، ئەکتەرى عێراقى لە شارى بەغداد لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1958 دیفید رایفرز، ئەکتەرى جامایکى لە شارى کینگستۆن پایتەختى جامیکا لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1963 نیکۆلیت شێریدان (Nicollette Sheridan)، ژنە ئەکتەرى بەریتانى لە شارى ورسینگ لە دایکبووە، لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1965 ئەلکسەندەر سدیق (Alexander Siddig)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى ودمدنى لە سودان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1978 لوسیا جیمنیز (Lucía Jiménez)، ژنە ئەکتەرى ئیسپانى لە شارى سگۆفیە لە ئیسپامیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1982 ئارتى شهابریا، ژنە ئەکتەرى هیندى لە شارى مۆمباى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 21/11/1993 بیل بیکسبى (Bill Bixby)، ئەکتەر و دەرهێنەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (59) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 22/1/1934 لە شارى سان فرانسیسکۆ لە ویلایەتى کالیفۆرنیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1961 تاکو ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/1995 لەیلا موراد، ژنە ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/2/1918 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 تاکو ساڵى 1963 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 21/11/2013 ئۆسامە عەبدولڕەحمان، نوسەر و شاعیرى سعودى لە شارى ریاز کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1942 لە شارى مەدینە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە