Peshanga.jpg

پێشانگاى هاوبەشى بڵاوکراوەى مامۆستایانى هونەر کرایەوە

لە شارى سلێمانى پێشانگاى ساڵانەى هاوبەشى بڵاوکراوەى مامۆستایانى هونەر لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رۆ1هەڵات کرایەوە.

رۆژى چوارشەممە 20/11/2019 لە هۆڵى بۆنەکانى قوتابخانەى پێشکەوتنى بنەڕەتى سەربە پەروەردەى رۆژهەڵات لە شارى سلێمانى پێشانگاى ساڵانەى هاوبەشى بڵاوکراوەى مامۆستایانى هونەر لە سنورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رۆ1هەڵات کرایەوە.

بەمەبەستى لە کردنەوەى پێشانگاکە خۆشەویستکردنى وانەى هونەر لەلایەن خوێندکاران، پێشانگایەکى تایبەت بە پۆستەر و بڵاوکراوەکانى سەردیوار لە شارى سلێمانى کرایەوە.

ساڵانە لە سنورى بەڕێوەبەرێتى گشتى پەروەردەى سلێمانى لە هەردوو بەڕێوەبرێتى رۆژهەڵات و رۆژئاوا ئەم چالاکیە بەردەوام ئەنجامدەدرێت، کە بەشێکى زۆرى مامۆستایانى وانەى هونەر بەشێوەی گروپ چالاکیەکان بەڕێوەدەبەن.


ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە