Dro.jpg

کتێبى تارامى درۆ بڵاوکرایەوە

خوێندکارێکی بەشی هونەریی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکان کتێبێکى شانۆیی دەنوسێت.

لە چەند رۆژى رابردوودا کتێبى تارامى درۆ کە دەقێکیی شانۆییە، لەلایەن (گیڤارا جەبار) خویندکاری بەشی هونەریی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەرە لە کۆیە و دانیشتووى دوکان بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە هەوڵى نوسەر خۆیەتى دوای هەوڵێکی زۆر و خوێندنەوەی چەندین دەقی شانۆیی و بەشداریکردن لە چەندین کاری هونەریدا، توانیوویەتی ئەو شانۆنامەیە بنوسێت و بە خوێنەرانی کتێب و بەتایبەتی هونەرمەندانى ئاشنا بکات.

گیڤارا جەبار لە چەند دێرێکدا:

دانیشتووی دوکانە.

لە ئێستادا خوێندکاری بەشی هونەریی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەرە لە کۆیە.

بەڕێوەبەری چالاکییەکانی گروپی شانۆی دوکانە.

خاوەنی دوو کورتە فیلمە.

لە ئێستاشدا سەرقاڵی نووسینی رۆمانێکە بەناوی دوای خۆرهەڵاتن.

بەشدارى چەندین شانۆگەرى کردووە، وەک شانۆیی پەیکەری ئاڵتونی، کە باس لە نەهامەتیەکانی نووسەر و شانۆکارێک دەکات، کە دوای نووسینی چەندان کتێب و کاری هونەری لەکۆتایی تەمەنیدا، لە لایەن کۆمەڵگەوە پەراوێز دەخرێت و دەکەوێتە بەر تانە وتەشەر و گاڵتە پێکردن، بەڵام دوای مردنی پەیکەرێکی ئاڵتونی بە پارەیەکی خەیاڵی بۆ دروست دەکرێ.


ئەم بابەتە 189 جار خوێندراوەتەوە