Marg.jpg

کتێبى لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە، بڵاوکرایەوە

بیرەوەرییەکانی قۆناغی سەختی خوێناوی مێژووی پڕ کارەساتی گەلى کورد دەکرێت بە کتێبێک بڵاودەکرێتەوە.

لە چەند رابرددودا کتێبی (لەودیو سنوورەکانی مەرگەوە- یادەوەریەکانی زیندان)، لە نووسینی مامۆستا مەحمود قەرەداغی، لەدووتووێی (280) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

کتێبەکە بیرەوەرییەکانی قۆناغی سەختی خوێناوی مێژووی پڕ کارەساتی گەلەکەمان دەگێڕێتەوەو لەبەشێکی پێشەکییەکەیدا کە مامۆستا (مەحمود مەلا عزەت) نووسیووێتی، هاتووە:

"کاتێ مرۆڤی دڵ و دەروون ئارام و بێگەردی ئەم مەڵبەندە هەژاوە، لەناو شیرینی خەوی دەم ساتەکانی پێش کازیوە رادەچڵەکێنرێ و رووبەڕووی چێنەری مەرگ چاو دەکاتەوە، جیهانێکی تر دەبینێ، تابلۆ رەنگاورەنگ و پڕ لە ئاوازەکانی ژیان رەشکراوەتەوە، دیمەنەکانی سەربەرەوخوار کراون، هەر جیهانەکەی بۆخۆی قڵپکراوەتەوە.

هەرچی دژوارو نائاسایی و نایاسایی و ناهەموارە جێگەی پێچەوانەکانیان گرتۆتەوە، ئەوانە لەناو چاوی دەعبا مڵۆزمەکانی دەری زیندانە بچووکەکە رەنگیاندابووەو لەسەرو لەناو هەر چرچێکی دەم و چاویاندا چەندین کارەسات دەخوێنیتەوە".


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە