Najmadin.jpg

نەجمەددین غوڵامى، لە پەیامێکى ڤیدیۆیى پشتیوانى کوردانى رۆژهەڵات دەکات

هونەرمەندى دیارى کورد نەجمەددین غوڵامى، لە رێگەى ڤیدیۆیەکەوە پەیامێکى بڵاوکردە و داواى بەردەوامى خۆپیشاندان لە کوردانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات.

نەجمەدین غوڵامی، لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک پەیامێکى ڤیدیۆیى بەمەبەستی پشتگیریی کردن لە خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە دەڵێت: "پشتگیریی خۆم بۆ خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵات ڕادەگەیەنم، لەڕاستیدا خەڵکی ئێمە بەدرێژایی مێژوو مافی خۆیان بووە کە بۆ مافە ڕەواکانی خۆیان هەوڵیانداوە، چونکە بە درێژایی مێژووی "کۆماری سێدارە" کۆماری ئیسلامی خەدری لە میللەتی ئێمە کردووە و خستوێتییە پەراوێزەوە رۆڵەکانمانی بردووەتە پای سێدارە و بێکاری لە کوردستاندا پەرەپێداوە".

هەروەها وتویەتى: "خۆپیشاندان مافی رەوای گەلی ئێمەیە بەهەر شێوەیەک کە ئەتوانن بیکەن، هەتا روخانی کۆماری سێدارە".

جەخت لەوەش دەکاتەوە، "ئێمەش لێرە وەکو هونەرمەندان ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ پشتگیریی ئەیکەین".

خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان دوای ئەوە هات، کە حکومەتی ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەى  نرخی بەنزین، ئەمەش لە سەرجەم شارو شارچکەکانى ئێران کاردانەویە لێکەوتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی شارە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

نەجمەدینی غوڵامی لە چەند دێرێکدا:

- هونەرمەند و پێشکەشکار

- لە رۆژى 21/3/1958  لە گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە لە دایکبووە.

- لە تەمەنی ھەژدە ساڵیەوە لە ڕێگەی ڕادیۆی سنە و کرماشانەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە.

- لە کاتی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کۆمەڵە ھاوکاری کردووە و بۆ ماوەی ھەشت ساڵ پێشمەرگەبووە.

- لە ئێستادا لە سوید نیشتەجێیە.

تاکو ئێستاکە چەند بەرهەمێکى هەیە، لەوانە

- شەتاو، 1995.

- پیری موغان، 1997.

- خان و مان، 1998.

- من و تۆ، 2001.

- نیشتمان، 2005.

- ھاژەی خۆزگە، 2007.


ئەم بابەتە 47 جار خوێندراوەتەوە