Taylor.jpg

داهاتى ئەمساڵى 185 ملیۆن دۆلار بوو

خاوەنى زۆرترین داهات بۆ ئەکتەرانى بوارى سینەما بۆ ساڵى 2019 دیاریکرا.

بەپێى گۆڤاری‌ فۆرێبس لیستی ناوی‌ ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی‌ بڵاو کرده‌وه‌ که‌ له‌ هۆڵیوود زۆرترین داهاتیان هه‌یه‌‌و له‌ لیسته‌که‌شدا تایلۆر سویفت کچه‌ گۆرانیبێژی‌ ئه‌مریکایی و تەمەن (29) ساڵ له‌ هه‌موویان زیاتر داهاتی‌ هه‌یه‌‌و داهاته‌که‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2019دا گه‌یشتۆته‌ 185 ملیۆن دۆلار، به‌وه‌ش سه‌د ملیۆن پێش خاتو بیۆنسی‌ که‌وت که‌ له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌‌و داهاتی‌ گه‌یشتۆته‌ 81 ملیۆن دۆلار.

هه‌ر له‌و لیسته‌دا که‌ تایبه‌ته‌ به‌ ساڵی‌ 2019 رێحانه‌ پله‌ی‌ سێیه‌می‌ زۆرترین داهاتی‌ وه‌رگرتووه‌‌و داهاته‌که‌ی‌ ده‌گاته‌ 62 ملیۆن دۆلار، دوای‌ ئه‌ویش کاتی‌ بێری‌ دێت که‌ 57 ملیار‌و نیو داهاته‌که‌یه‌تی‌‌ و پاشان پینک که‌ ته‌نیا نیوه‌که‌ی‌ له‌ کاتی‌ که‌متر بوو.

تایلۆر سویفت لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: تایلۆر ئەلیسۆن سویفت (Taylor Alison Swift).

لە رۆژى 13/12/1989 لە شارى ریدینگ لە ویلایەتى بنسیلفانیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (29) ساڵە.

ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکییە و موزیکیش دەژەنێت.

لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە