parwrda.jpg

هەولێر، پێشانگایه‌کی شێوه‌کاری بۆ مامۆستایانی هونەر کرایەوە

لە شارى هەولێر، بە چەندین تابۆى مامۆستایانى وانەى هونەرى لە خوێندنگاکانى سنورى شارى هەولێر پێشانگایەکى شێوەکارى کرایەوە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21/11/2019 له‌ گه‌له‌ریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چالاکی وه‌رزش و ھونه‌رى لە شارى هەولێر، پێشانگایه‌کی تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌کانی ھه‌رێمی کوردستان لە سنووری شارى ھه‌ولێر کرایەوە، لە پێشانگاکەدا چه‌ندین تابلۆی ناوازه‌ی شێوه‌کاری مامۆستایانى لە خۆگرتبوو، له‌گەڵ چه‌ند کارێکی ده‌ستی.

ئامانج له‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگایه‌دا ئه‌وه‌یه‌، که‌ له‌و پڕۆژه‌ ھونه‌رییه‌دا مامۆستایان به‌ھره‌ و داھێنانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو، ھاوکات به‌رھه‌مه‌ ده‌ستیه‌کان به‌ ئاماده‌بووانی پێشانگاکه‌ ئاشنا بکه‌ن، ساڵانە لە سنورى پەروەردەییەکانى سەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان چالاکى لەم شێوەیە بەڕێوە دەژێت.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە