Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 22/11

- لە رۆژى 22/11/1819 جۆرج ئیلویت، رۆماننوسى ئینگلیزى لە دایکبووە، لە رۆژى 22/12/1880 لە تەمەنى (61) ساڵى بەهۆى وەستانى کلیەکانى لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1869 ئەندریە گید (André Gide)، نوسەرى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە، لە رۆژى 19/2/1951 لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1947 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

- لە رۆژى 22/11/1901 چۆکین رۆدریگۆ (Joaquín Rodrigo)، موزیکژەنى ئیسپانى لە شارى ساگونتۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 6/7/1999 لە تەمەنى (97) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1913 فتین عەبدولوەهاب، دەرهێنەرى میسرى لە شارى دمیات لە میسر لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1972 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى بەیروت لە لوبنان کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1945 تاکو ساڵى 1972 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1916 جاک لەندەن (Jack London)، نوسەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (40) ساڵى بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/1/1876 لە شارى سان فرانسیسکۆ لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1926 گیرەددین پەیج (Geraldine Sue Page)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارىکیرکفیل لە دایکبووە، لە رۆژى 13/6/1987 لە تەمەنى (62) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1953 تاکو ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە، لە ساڵى 1985 خەڵاتى ئۆسکارى وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.

- لە رۆژى 22/11/1963 ئەلودس هکسلى (Aldous Leonard Huxley)، نوسەرى ئینگلیزى لە تەمەنى (69) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 26/7/1894 لەشارى گۆدەڵمینگ لە بەریتانیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1963 کلیف لویس (Clive Staples "Jack" Lewis)، ئەدیبى ئیرلەندى لە تەمەنى (65) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئۆکسفۆرد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 29/11/1898 لە شارى بلفاست لە ئیرلەندا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1967 مارک رافالۆ (Mark Ruffalo)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى کینوشا لە  دایکبووە، لە ساڵى 1988 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1968 عزە بەها، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1968 سەبرى فەواز، ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1969 برنادیت حەدیب، ژنە ئەکتەرى لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە، لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1969 بننو یلدرملار، ژنە ئەکتەرى تورکى لە شارى ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1970 یاسر مسرى، ئەکتەرى ئوردەنى لە کوێت لە دایکبووە، لە رۆژى 23/8/2018 لە تەمەنى (47) ساڵى بە روداوى ئۆتۆمبێل لە شارى زەرقا لە ئوردەن کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1995 تاکو ساڵى 2018 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1971 ئەمجەد تەعمە، ئەکتەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1973 عەبدولفەتاح بوعکاز، شاعیرى جەزائیرى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1976 وائل جەسار، گۆرانیبێژى لوبنانى لە شارى بقاع لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1982 عەمرو سەلامە، دەرهێنەرى میسرى لە شارى ریاز لە سعودیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 22/11/1984 سکارلیت جوهانسون (Scarlett Johansson)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە، لە ساڵى 1994 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1986 ئەیتن عامر، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە، لە ساڵى 2004 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 22/11/1986 سکاتمان کروزەرس (Scatman Crothers)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (76) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 23/5/1910 لە شارى تیر هوت لە ویلایەتى ئیندیانا لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە