Bhjat_Yahya.jpg

بەهجەت یەحیا: بە گۆرانیەک پشتگیرى کوردانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات

هونەرمەندى گەورەى کورد بەهجەت یەحیا بە بڵاوکردنەوەى گۆرانى بمبەنەوە من کوڕی رۆژھەڵاتم پشتگیرى کوردانى رۆژهەڵاتى کوردستان دەکات.

دوێنێ شەو بەهجەت یەحیا لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک گۆرانیەکى کۆنى خۆى بڵاوکردنەوە، بڵاوکردنەوەى ئەو گۆرانییەى هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندانى کوردانى رۆژهەڵاتى کوردستان دژى گرانى و نەبوونى خزمەتگوزارى.

بەدەر لە گۆرانییەکە بەهجەت یەحیا دوو دێرى لە گۆرانیەکەى دەستنیشان کردووە و لەگەڵیدا بڵاوى کردۆتوە، دوو دێرەکەش بەم شێوەیەیە:

ئەوا لێرە لەسەرما رەق ھەڵاتم

بمبەنەوە من کوڕی رۆژھەڵاتم

پێشتریش ئەو هونەرمەندە بە بڵاوکردنەوەى گۆرانییەک پشتگیرى خۆرئاواى کوردستانى کردبوو، کە بەهەمان شێوە گۆرانیەکى خۆى بڵاوکردبوویەوە لەسەر گۆرانیەکە دوو دێرى ناو گۆرانیەکەى دیارىکردبوو بەم شێوەیە:

لەسەر خاکی زێدی خۆمان باجی کوردبوونمان زۆر داوە

ئەگەر ماڵەکەمان یەکخەین سەرکەوتن زۆری نەماوە

بۆ هەواڵى پێشوترى کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 330 جار خوێندراوەتەوە