Xazalnws.jpg

شیکاری دەقی شیعری (بونیادی شیعر) بڵاوکرایەوە

کتێبى شیکاری دەقی شیعری (بونیادی شیعر)و دوو کتێبی دیکە لە ناوەندى غەزەلنووس لە شارى سلێمانى بڵاوکرانەوە.

رۆژى پێنجشەممە 21/11/2019 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە ڕێورەسمێکدا لە ناوەندى غەزەلنووس لە شارى سلێمانى، کتێبى شیکاری دەقی شیعری (بونیادی شیعر) لە نووسینى لۆتمان و وەرگێڕانى (د. ئەنوەر قادر جاف) بڵاوکرایەوە.

وەرگێڕى کتێبەکە ئامادەى ریوڕەسمەکە بوو باسى لە ناوەڕۆکى کتێبەکە کرد، هەروەک ئامادەبوانیش بە پرسیارى و گفتوگۆکردن بەشداریان کرد.

هاوکات هەمان رۆژ (2) دوو کتێبی دیکەى نوێی ناوەندى غەزەلنووس بڵاوکرانەوە، ئەوانیش:

شانۆی فەلسەفە، لە نووسینى میشێل فۆکۆ، وەرگێڕانی سەروان ئەحمەد.

بەردی سەبووری، نووسینى عەتیق رەحیمی، وەرگێڕانی سەلاحەدینی بایەزیدی.


ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە