kchakwrd.JPG

کچە کوردێک، بە وتنى گۆرانیەک چەند هونەرمەندێکی بیانی سەرسام دەکات

لە شارى ئەڵمانیا و لە بەرنامەیەکى کێبڕکێدا، کچە کوردێک لە ئەڵمانیا لیژنەى دادوەری بەرنامەکە سەرسام دەکات.

کچە کوردێکى ئێزیدى بەناوى (ئەڤین)، لە یەکێک لە کەناڵەکانى ئەڵمانیا بەشدارى بەرنامەیەکى کێبڕکێ دەکات کە تایبەتە بە منداڵان، لە کاتى وتنى گۆرانیەکەى خانەوادەى ئەڤین لەگەڵیدا دەبن بۆ پشتیوانى و هاوکارى، کاتێکیش گۆرانى دەڵێت سەرجەم لیژنەی دادوەرانی بەرنامەکە بەشێوەیەک سەرسام دەکات، وا دەکات یەکێک لە هونەرمەندەکان لەسەر ستەیجەکە بە هاوبەشی لەگەڵیدا گۆرانیەکە بڵێتەوە.

طفلة الايزيدية ايفين مشاركة في برنامج دا فويس ألماني للأطفال

Posted by Shingal__1 on Wednesday, November 20, 2019

ئەم بابەتە 165 جار خوێندراوەتەوە