Paykar.jpg

پەیکەرەکانى سلێمانى نوێ دەکرێنەوە

لە شارى سلێمانى بەشێک لە پەیکەرەکانى نوێ دەکرێنەوە بۆ ئەوەى هەمیشە بەجوانی بمێنەوە.

پەیکەرساز چێنەر نزار ساڵانە بەسەر ئەو پەیکەرانەدا دەگەڕێتەوە کە دروستیکردوون، بۆ ئەم مەبەستە ئەگەر پەیکەرێک پێویستی بە نوێکردنەوە هەبێت، نوێی دەکاتەوە.

لەهەنگاوی یەکەمدا دەستى کرد بە نوێکردنەوەی پەیکەری (د. محەمەد کەمال)، کە بەشێکى پەیکەرەکە تێکچوونی پێوە دیاربووە.

لە هەنگاوى دووەمیشدا هەردوو پەیکەری هونەرمەند ئەحمەد شەماڵ و پیرەمێردی شاعیر نوێ دەکاتەوە.

تێکچوونی پەیکەرەکان لە کوردستان بۆ  ئەوە دەگەڕێتەوە، کە کەرەستەی باش و کوالێتی بەرز لەبەردەستدا نیین، هەر بۆیەش زۆربەى پەیکەرەکان دەشکێن یاخود تێکدەچن و ساڵانە پێویستیان بە چاککردن هەیە.


ئەم بابەتە 46 جار خوێندراوەتەوە