Hawre.jpg

وێنەکانی جەنگی داعش، لە پێشانگەیەکی فۆتۆگرافیدا

لە ژێر ناوی (بەنێو دوکەڵدا، لە پشتی پەردەوە)، یەکەمین پێشانگەی تایبه‌تی فۆتۆگرافیی دەکرێتەوە.

وا بڕیارە رۆژى شەممە 23/11/2019 کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ لە کارگەی کلتوور لە شارى سلێمانى، ناوەندی هونەر و کلتووری زانکۆی ئەمریکی سلێمانی، کەشکۆڵ یەکەمین پێشەنگای فۆتۆگرافیی لە ژێر ناوی (بەنێو دوکەڵدا، لە پشتی پەردەوە) بۆ هاوڕێ خالید بکەنەوە.

پێشانگاکە تایبەتە بە وێنەکانی جەنگی داعش، لە نێویدا فۆتۆی جەنگی داعش و کاریگەرییەکانی جەنگ لەسەر خەڵکی لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2019 نمایشدەکرێت.

واش بڕیارە پێشانگە تا 15/12/2019 بەردەوام بێت و رۆژانە لە کاژێر (3)ى پاشنیوەڕۆ تا (6)ى ئێوارە کراوە بێت.

هاوڕێ خالید لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵی 2007 دەستی بە کاری فۆتۆگرافی کردوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دەستپیکردنی خوێندنی رۆژنامەنوسی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.

سەرەتا بۆ رۆژنامە لۆکاڵیەکان بەشێوەی سەربەخۆ کاری کردوە.

لە ساڵی 2009 تاکو ساڵى 2010 لەگەڵ ئاژانسی مێترۆگرافی کارى کردووە.

لە ساڵی 2010 چووە بۆ وڵاتی هۆڵەندا و لەوێ بزنسی خوێند.

دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی گەرایەوەنەوە بۆ کوردستان و جارێکی تر بۆ ماوەى ساڵێک لەگەڵ ئاژانسی مێترۆ گرافی دەستی بەکارکردن کردەوە.

لە ساڵی 2015 بە شێوەی سەربەخۆ کار دەکات.

کارەکانی لە ڕۆژنامە جیهانیەکانی وەک تایمس مەگەزین، نیو یۆرک تایمز، واشنتۆن پۆست، لێ مۆند، دێر شپیگل، ناشناڵ جیۆگرافیک، ئەلجەزیرە ئینگلش، نێت فلیکس بڵاوکراونەتەوە.

کارەکانی جگە لە کوردستان لە چەندین شوێنی دیکەی جیهاندا نیشاندراون، وەکو کۆماری چیک، ئیتاڵیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سلۆڤینیا.


ئەم بابەتە 33 جار خوێندراوەتەوە