Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 23/11

- لە رۆژى 23/11/1572 برۆنزینۆ (Agnolo Bronzino)، نیگارکێشى ئیتاڵى لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى فلۆرنسا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/11/1503 لە شارى فلۆرنسا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1875 مانویل دى فایا (Manuel de Falla)، موزیکژەن و ئاوازدانەرى ئیسپانى لە شارى کادیز لە ئیسپانیا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/11/1946 لە تەمەنى (69) ساڵى لە جەزیرەى مایۆرکا لە ئەرجەنتین کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1883 خوسیە کلیمنتى ئەوروزکو (José Clemente Orozco)، نیگارکێشى مەکسیکى لە شارى سابوتلان جرندى لە دایکبووە، لە رۆژى 7/9/1949 لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى مەکسیک کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1887 بۆریس کارلۆف (Boris Karloff)، ئەکتەرى بەریتانى لە شارى لەندەن لە دایکبووە، لە رۆژى 2/2/1969 لە تەمەنى (81) ساڵى بە نەخۆشى لە رۆژئاواى ساسکس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1920 پاول سیلان (Paul Celan)، شاعیرى ئەڵمانى لە دایکبووە، لە رۆژى 20/4/1970 لە تەمەنى (49) ساڵى بە خنکان لە ناو ئاودا لە شارى پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1933 عەلى شەریعەتى، بیرمەندى ئێرانى لە شارى خوراسان لە ئێران لە دایکبووە، لە رۆژ1ى 18/6/1977 لە شارى لەندەن کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1941 مەمدوح عەدوان، نوسەرى و شاعیرى سورى لە گوندى قیرونى شارى حەما لە دایکبووە، لە رۆژى 19/12/2004 لە تەمەنى (63) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1946 داود عەبد سەید، دەرهێنەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1968 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1951 حه‌یات قه‌ندیل، ژنه‌ ئه‌کته‌رى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1962 تاکو ساڵى 1981 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1953 فرانسیس کابرێل (Francis Cabrel)، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرى فەڕەنسى لە شارى ئەجان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1957 ئیلینا ئەبو مازى، شاعیرى لوبنانى لە تەمەنى (68) ساڵى لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1889 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1962 عارف تەویل، ئەکتەر و دەرهێنەرى سورى لە شارى دیمەشق لە دایکبووە، لە ساڵى 1986 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1966 فینسنت کاسل (Vincent Cassel)، ئەکتەرى فەڕەنسى لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1967 سالى ریچردسن (Salli Richardson)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى شیکاگۆ لە ویلایەتى ئیلینوى لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1976 ئەندریە مالرۆ (André Malraux)، فەیلەسوف و رۆماننوسى فەڕەنسى لە تەمەنى (75) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە لەشارى کریتاى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 3/11/1901 لە شارى پاریس لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1977 مشاعل زنکوى، ژنە ئەکتەر و پێشەکەشکارى کوێتى لە کوێت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1978 حاج محەمەد عەنیفە، گۆرانیبێژى جەزائیرى لە تەمەنى (71) ساڵى لە شارى جەزائیر کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 20/5/1907 لە جەزائیر لە دایکبووە، لە ساڵى 1925 تاکو ساڵى 1978 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1979 کیلى برۆک (Kelly Brook)، ژنە ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى رۆجستەر لە دایکبووە، لە ساڵى 1995 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/1984 لۆکاس گرابێل، ئەکتەر و گۆرانیبێژى ئەمەریکى لە شارى سپرینگفیلد لە ویلایەتى میزورى لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1990 روالد دال (Roald Dahl)، رۆماننوس و شاعیری بەریتانی لە تەمەنى (74) ساڵى بەنەخۆشى کلە شارى ئۆکسفۆرد کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 13/9/1916 لە دایکبووە.

- لە رۆژى 23/11/1992 مایلى سایرس (Miley Ray Cyrus[2])، ژنە گۆرانیبێژو ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى فرانکلین لە دایکبووە، لە ساڵى 2001 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 23/11/2012 لارى هاگمان(Larry Hagman)، ئەکتەرى ئەمەریکى لە تەمەنى (81) ساڵى لە شارى دالاس لە ویلایەتى تەکساس بە نەخۆشى کۆچى دوایى کردووە، لەرۆژى 21/9/1931 لە شارى فۆرت وورس لە ویلایەتى تەکساس لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 41 جار خوێندراوەتەوە