rawa_Jamal.jpg

رەوا جەمال، کۆنسێرتى شنەى با ئەنجامدەدات

هونەرمەندى کورد رەوا جەمال لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوو کۆنسێرتێک لە شارى سلێمانى ئەنجامدەدات.

لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، هونەرمەندى کورد رەوا جەمال، نوێترین کارى خۆى راگەیاند، وا بڕیارە رۆژى پێنجشەممە 12/12/2019 کاژێر (5:30)ى ئێوارە لە هۆڵى تەوار لە شارى سلێمانى کۆنسێرتى (شنەى با) ئەنجام بدات.

بۆ ئەم مەبەستە لە گرتە ڤیدیۆیەکدا داوا لە هەوادارانى دەکات بەشدارى کۆنسێرتەکە بن.

رەوا جەمال لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: رەوا جەمال عەبدول.

- لە رۆژى 28/10/1982 لە گەڕەکى عەلى ناجى شارى سلێمانى لە دایکبووە.

- لە منداڵیەوە خولیاى موزیک و گۆرانى وتن بووە.

- سەرەتاى کارى هونەرى بە وتنەوەى گۆرانى هونەرمەندانى دیکە دەستى پێکردووە.

- لە ساڵی ٢٠٠٠  لە کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی وەرگیراوە.

- لە ساڵی ٢٠٠٦ بوتە پزیشکی ددان.

- لە ساڵی ٢٠١٢ توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر لەبواری تیشکزانی لە شەویلگەی و ددان بەدەستبھبێنێت.

- لە ساڵى 2013 ئەلبومى گەڕانەوەى بڵاوکردۆتەوە.

- تاکو ئێستا چەندین گۆرانى و ڤیدیۆ کلیپى بڵاوکردۆتەوە.

- پیشەى سەرەکى پزیشکى ددانەوە و لەپاڵ پیشەکەى گۆرانى دەڵێت.

12ی 12 لە تەلاری هونەر چاوەرێتانم بۆ نوێترین کۆنسێرتم بەناوی ( شنەى با ) هەوڵ دەدەم کۆنسێرتێکی نمونەیی و ناوازەتان پێشکەش بکەم

Posted by ‎Rawa jamal ڕەوا جەمال‎ on Wednesday, November 20, 2019

ئەم بابەتە 44 جار خوێندراوەتەوە