Alisa11.jpg

ئەلیسا گۆرانى بۆ خۆپیشاندەرانی لوبنان دەڵێت

دواى ئەوەى چەندین جار لەگەڵ هاووڵاتیانى وڵاتەکەى بەشدارى خۆپیشاندانى، نوێترین گۆرانى خۆشى بۆ خۆپیشاندەران وتو جارێکى دیکەش پاڵپشتى مافە رەواکانیان بوو.

لە نوێترین کارى هونەریدا خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی (ئەلیسا)ی تەمەن (47) ساڵ، لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی (عم پور)، کە کلیپەکەی بریتییە لە کۆکراوەی گرتە ڤیدیۆکانی نێو خۆپیشاندەرانی لوبنان .

ئەلیسا لە رۆژى 27/10/1971 لە دایکێکى سورى و باوکێکى لوبنانى لە لوبنان لە دایکبووە، لە ساڵى 1992 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە لەکارى هونەرى.


ئەم بابەتە 55 جار خوێندراوەتەوە