Matr.jpg

سلێمانى، فیلمی سینەمایی مەتری شەش و نیو شەش نمایش دەکرێت

لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی فیلمی سینەمایی مەتری شەش و نیو نمایش دەکرێت.

وا بڕیارە رۆژى یەکشەممە 24/11/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لە هۆڵى عەلى جۆڵاى زانکۆى سلێمانى فیلمی سینەمایی مەتری شەش ونیو نمایش بکرێت.

واش بڕیارە لە دوای نمایش کردنی فیلمەکە، لە لایەن خوێندکار (ژیر فەرەیدون) خوێندنەوەیەکی هونەری بۆ فیلمەکمە بکات، ئامادەبوانیش گفتوگۆ لەبارەی فیلمەکە بکەن.

فیلمی سینەمایی شەش و نیو، یەکێکە لەفیلمە باناوبانگەکانی سینەمای ئێرانی کە خاوەنی جەندین خەڵاتی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانە و لەلایەن (سەعد رۆستایی) دەرهێنانى بۆ کراوە و هەر یەک لە سینەماکاران (نوید محەمد زادە، پەیمان مەعادی، فەرهاد ئەسڵانی) رۆلی سەرەکی تێدا دەگێرن.


ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە