jiran.jpg

کۆتایی به‌ وێنه‌گرتنی فلیمی جیران هات

لە چەند رۆژى رابردوودا وێنەگرتنى فلیمی سینمایی (جیران)، کە باس له‌ رووداوه‌کانی وڵاتی سوریا ده‌کات کۆتایى هات.

فیلمەکە لە ده‌رهێنانى (مانۆ خه‌لیل) و  بۆ ماوه‌ی (25) ساڵە خه‌ریکی سیناریۆی ئه‌م فلیمه‌کەیه‌، کە باس له‌ منداڵێکی کورد ده‌کات، که‌ له‌سه‌ر سنووری تورکیا له‌ ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو.

به‌رهه‌مه‌که‌ له‌به‌رهه‌م هێنانی کۆمپانیای "فرایم" و حوکومه‌تی سویسرایه‌ ،نیاز وایه‌ به‌شداری له‌ چه‌ندین فیسڤاڵی جیهانی بکات له‌ هه‌مان کاتدا له‌ هۆڵه‌کانی سینه‌مایی نمایش بکرێت.

 له‌م فلیمه‌دا کۆمه‌ڵێ ئه‌کته‌ری به‌ ئه‌زموون به‌شدارن وه‌کو( جیهاد عه‌بدۆ ، جه‌لال  ته‌ویل ، مازن ناتوڕ، نه‌سیمه‌ تاهیر).


ئەم بابەتە 78 جار خوێندراوەتەوە