Hawar.jpg

شانۆی هاوار نمایشکرا

لە شارى سلێمانى بە ئامادەبوانى ژماریەکى زۆر لە هەوادارانى شانۆ شانۆیی هاوار نمایش کرا.

رۆرژى شەممە 23/11/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە بەردەم باخى گشتى لە شارى سلێمانى، شانۆى هاوار، لە رۆژى جیهانی بەڕەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان نمایشکرا.

نمایشکردنى شانۆکە لەلایەن رێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری و ژنانی کەوانی زێڕین ئەنجامدرابوو، کە لەم رۆژەدا ریکخراوەکانی بەرگری کردن لە کچان و ژنان لە هەرێمی کوردستان بەچەندین چالاکی جیاجیا یادی ئەو رۆژە دەکەنەوە و زۆرێک لە چالاکیەکان هونەرین و ئاماژەیەکن بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کچان و ژنان و ئەو ئازار وکێشە و گرفتانەی کە روبەروویان دەبنەوە.

تیپی شانۆیی هاوار لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە و سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی کەرکووکن، لەماوەی پێنج ساڵی کارکردنیشیان بەشدارییان لە چەندین فێستیڤاڵی شانۆیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کردووە و خەڵاتی گرنگیان بەدەستهێناوە.


ئەم بابەتە 51 جار خوێندراوەتەوە