zhalanawi.jpg

چلەى شانۆکارێک بەڕێوەدەچێت

چلەی ماتەمینی هونەرمەند ساڵەح ژاڵەناوی لە دەربەندیخان بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیارە رۆژى دووشەممە 25/11/2019 کاژێر (2)ى پاشنیوەڕۆ لە هۆڵى رۆشنبیرى دەربەندیخان، چلەی ماتەمینی بۆ هونەرمەندی سینەما و شانۆکاری کورد ساڵەح ژاڵەناوی ساز بکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە بەرێوەبەرایەتی رۆشبیری وهونەری دەربەندیخان داوا لە سەرجەم هونەرمەندان دەکات بە پێی کات و دەرفەتی خۆیان لە چلەکەدا ئامادەبن تا رۆحی ئەو هونەرمەندەی هاوڕێیان ئاسودەبکەن.

ساڵەح ژاڵەناوی لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: ساڵح ئەحمەد.

- لە ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایکبووە.

- لە ساڵی ١٩٨٦ لەبواری شانۆ و دراما وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر کاریکردوە.

- وەکو ئەکتەر و دەرهێنەر خاوەنی نزیکەی (40) بەرهەمی شانۆییە.

- وەکو ئەکتەریش بەشداری لە نزیکەی (10) کاری سینەما و درامادا کردووە دیارترینیان لە فلیمی خولە پیزە و لە درامای گەردەلول ڕۆڵی گێڕاوە.

- رۆژى 20/10/2019 لە قەزای دەربەندیخان بەهۆی جەڵتەى دڵ لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دوایکرد.


ئەم بابەتە 61 جار خوێندراوەتەوە