Malek.jpg

شانۆیی ماڵێک پڕ لە تەنهایی نمایشکرا

وەکو کارنامەیەکى دەرچوون، خوێندکارێکى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى سلێمانى کارى دەرهێنانى بۆ شانۆیەک کرد و چەند خوێندکارێکیش بەچەند رۆڵێک تێیدا بەشداربوون.

رۆژى یەکشەەمە 24/11/2019 کاژێر (11)ى پێشنیوەڕۆ لەهۆڵی بەدیعە دارتاش شانۆیی ماڵێک پڕ لە تەنهایی لە ناو پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شارى سلێمانى نمایش کرا.

کارە شانۆییەکە کارنامەی دەرچوونی خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی شانۆ (فرۆ کامەران)ە، کە کاری دەهێنانی بۆ کردوە و لە نووسینى (دڵشاد حسێن)ە، هەریەک لە (راژان رزگار، ئەلەند ئەنوەر و ڕێبەند کاروان) رۆڵی سەرەکیان تێدا بینیوە.

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەشی ھــونــەری شانۆ شانۆیی ( ماڵێک پڕ لەتەنهایی ) پێشکەش دەکات نوسینی : دڵشاد...

Posted by ‎پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی /سلێمانی‎ on Saturday, November 23, 2019

ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە