zhanaral.jpg

چلەى ژەنەڕاڵى پایز نزیک دەبێتەوە

لە چەند رۆژى داهاتوودا چلەى ژەنەڕاڵى پایز لە شارى سلێمانى بەڕێوەدەچێت.

وا بڕیارە ڕۆژى شەممە 30/11/2019 کاژێر (٣)ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی مستەفا پاشا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، بنەماڵەی شاعیر (محەمەد عومەر عوسمان - ژەنەڕاڵی پاییز) بە هاوکاری (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی)  و (کەناڵی کوردسات) و دەزگای ڕۆشنبیریی (جەمال عیرفان) مەراسیمی چلەی شاعیر بەڕێوەبچێت.

بەپێى کارنامەى چالاکییەکانى ئەم رۆژە کە هاتن بۆ هەموانە، واش بڕیارە بۆ یەکەمجار فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە شاعیر نمایش دەکرێت کە ساڵی 2013 لە سوید بەرهەم هێنراوە، هەروەها چاپی چوارەمی دیوانی (لە غوربەتا)ی (ژەنەڕاڵی پاییز) بکرێتە دیاری بۆ ئامادەبووان، کەدەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان لە چاپێکى ناوازە چاپی کردووە، هەر لەم رۆژەدا نامیلکەی (ژەنەڕاڵی پاییز)، کە خوێندنەوەیەکی دەروونشیکارییە لەنوسینی عەدنان ساڵەیی بڵاودەبێتەوە.


ئەم بابەتە 81 جار خوێندراوەتەوە