Chanarali_Payz.jpg

ئەمڕۆ، چلەى ژەنەڕاڵى پایز بەڕێوەدەچێت

لە مەراسیمێکى شایستەدا ئەمڕۆ چلەى ماتەمینى بۆ شاعیرى گەورەى کورد (محەمەد عومەر عوسمان) لە شارى سلێمانى بەڕێوە دەچێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 30/11/2019 کاژێر (3)ى پاش نیوەڕۆ هۆڵی مستەفا پاشا لە تەلاری هونەری لە شارى سلێمانی مەراسیمی چلەی ژەنەڕاڵی پاییز بەڕێوەبچێت، بەپێى بەرنامەى کارى مەراسیمەکە بۆ یەکەمجار فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە شاعیر نمایش دەکرێت کە ساڵی 2013 لە سوید بەرهەمهێنراوە، هاوکات چاپی چوارەمی دیوانی (لە غوربەتا) و نامیلکەی (ژەنەڕاڵی پاییز) بڵاودەکرێتەوە.

دیوانى لە غوربەتا کۆی بەرهەمەکانى شاعیرى کۆچکردووە، کە (10) پارچە شیعری نوێ بۆ دیوانە کۆنەکەى زیادکراوە.

بۆ زانیارى زانیارى زیاتر لەسەر ژیانى ژەنەڕاڵى پایز کلیک لێرە بکە.

 

شیعرێکى ژەنەڕاڵى پایز

خەڵکی بەشێتم ئەدەن لە قەڵەم

نازانن کەمن با ئەخوێنمە

تنۆکی باران حەرفی شیعرمە

ئاگری عەشق چۆتە خوێنمەوە

ببم بەسۆفی لە مزگەوتێکا

خەو بەڕوخساری خواوە ببینم

ئاخۆ لەنوریا ئەمشارێتەوە

گوێ ڕائەدێرێ بۆ سەدای شینم

ببمە ڕاهیب و لەناو دێڕێکا

لەگەڵ لێدان و زرینگەی زەنگا

شیوەنکەم بەسەر ڕەشپۆشی خۆم و

پەیکەری عیسای مات و بێ دەنگا


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە