بەهمەن قوبادى لە فیلمێکدا رۆڵ دەبینێت

لە فیلمێکى (209) دەقەیى بەهمەنى قوبادى دەرهێنەر و سینەماکارى کورد لەپاڵ چەندین ئەکتەرى بەتواناو ناودارى جیهان تیایدا رۆڵ دەبینێت.

فیلمی ( The Irishman)، کە فیلمێکى جیهانییە و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لە رۆژى 27/11/2019 دەست بە وێنەگرتنى کرا دەرهێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کورد بەهمەنی قوبادی لە دیمەنێکی فیلمەکەدا دەردەکەوێت.

فیلمەمەکە لە دەرهێنانی (مارتین سکۆرسیزی)یە و هەریەک لە ئال پاچینۆ و ڕۆبێرت دێ نیرۆ جو بیشى رۆڵی سەرەکى تێدا دەگێڕن، بەهمەنی قوبادیش شان بەشانى چەندین ئەکتەرى دیکە رۆڵى هەیە، کە وەکو چێشتلێنەرێکدا بەشداری فیلمەکەی کردووە.

سەبارەت بەبەشدارى کرنیشى لە فیلمەکەدا، بەهمەنی قوبادی لە واڵى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک نووسیوویەتی: "شانسم لەگەڵ بوو کە توانیم لە بەشێکدا لەگەڵ ئال پاچینۆ ڕۆڵم هەبێت، کەسێکە بە تەواوەتی ستایشی دەکەم و ڕێزم هەیە بۆی".

بۆ زانیارى لەسەر ژیانى بەهمەنى قوبادى کلێک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو