Stran.jpg

بۆکس کتێبى ستران عەبدوڵى ناساندنى بۆ دەکرێت

لە مەراسیمێکدا بۆکس کتێبى نوسەر و رۆژنامەنووس (ستران عەبدوڵڵا) ناساندنى بۆ دەکرێت.

وا بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٢/١٢/٢٠١٩ کاژێر (3:30)ى پاشنیوەڕۆ کتێبخانەی ئەمازۆن میوانداریی نوسەر و ڕۆژنامەنووس (ستران عەبدوڵڵا) بکات بۆ ناساندن و ئیمزاکردنی بۆکس کتێبی (لە غەزەتەوە بۆ غەزای سۆشیال میدیا).

بۆکس کتێب پێکهاتووە لە (3) کتێب بەناوەکانى: (چۆن ڕۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌ ده‌رده‌که‌یت)، (سۆسیال میدیا و ده‌سته‌خۆشکه‌کانی) و (گه‌ڕان به‌ دوای حه‌بی ئه‌سپریندا).

ئه‌م سێ بەرهەمە  ئه‌زموونی نزیکه‌ی (27) ساڵ کارکردنە نوسەره‌ له‌ بواری ژینگه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا به‌ تایبه‌تی له‌بواره‌ جیاجیاکانی رۆژنامه‌دا.


ئەم بابەتە 62 جار خوێندراوەتەوە