leonardo-dicaprio.jpg

ئەکتەرێکى بەناوبانگ بە سوتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن تۆمەتبار دەکرێت

لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئەکتەر و چالاکی ژینگە وەڵامی سەرۆکی بەڕازیل، ژایر بۆلسۆنارۆ دەداتەوە، کە هەینی ڕابردوو لیۆناردۆی بە سووتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن تۆمەتبار کردبوو.

دواى ئەوەى ژایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی بەڕازیل وتی لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئەکتەر و چالاکی ژینگە تەمەن (45) ساڵ پارەی داوە بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کە لە پشت سووتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆنەوەن، سەرۆکى بەرازیل ئەوەشى وت: "دیکاپریۆ کەسێکی لەبەردڵانە، وانییە؟ پارە دەدات بۆ سوتاندنی دارستانەکانی ئەمازۆن."

لە بەرامبەردا لیۆناردۆش لە واڵى تایبەتى خۆی لە ئینستاگرام وەڵامى سەرۆکى بەرازیلى داوەتەوە و نووسیوویەتی: "داهاتووی ژینگەکەمان لە مەترسیدایە و شانازی دەکەم لەڕیزی ئەو گروپانەدا بوەستم کە دەیپارێزن، هەرچەندە بە شایەنی پاڵپشتییان دەزانم، بەڵام ئێمە پارەمان نەداوە بەو ڕێکخراوانەی کراونەتە ئامانج."

بەهۆى سوتانى دارستانەکانی ئەمازۆن پۆلیسی بەڕازیل چەند کەسێکی دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە کردنەوەی ئاگرەکەی ئەمساڵی دارستانەکانی ئەمازۆن، بەڵام سەرجەم دەستگیرکراوەکان نکوڵی لە تۆمەتەکان دەکەن کە دەدرێتە پاڵیان.

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى:  لیۆناردۆ دیکاپریۆ (Leonardo DiCaprio).

ئەکتەرى ناودارى ئەمەریکییە.

لە رۆژى 11/11/1974 لە ناوچەى هۆلیود لە شارى لوس ئەنجلوس لە دایکبووە.

لە ساڵى 1989 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.

پاڵەوانى فیلمى سینەمایى تایتانیکە.


ئەم بابەتە 71 جار خوێندراوەتەوە