Ywsf.jpg

وازهێنانى خۆى لە کارى هونەرى راگەیاند

مامۆستا و شانۆکارى شارى هەولێر لەگەڵ پێشکەشکردنى دواهەمین بەرهەمى خۆى بریاری واز هێنانی لە کاری هونەری دا.

دواى ئەوەى رۆژى یەکشەممە 1/12/2019 له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ لە شارى هەولێر شانۆگه‌ری که‌روێشک ڕاوی ڕێوی ده‌کات، که‌ لە ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی (یوسف یوسفی) بوو نمایشکرا، هەر دوا بەدواى ئەم شانۆگەریە مامۆستا و شانۆکارى شارى هەولێر یوسف عەبدولڕەحمان ناسراو بە (یوسف یوسفی) وازهێنانى خۆى لە کارى هونەرى راگەیاند.

ناوبراو یەکێک بوو لەو شانۆکارە بەتوانایانەى کە لە فێستیڤاڵی شانۆی شارى کەربەلا لە ساڵی ٢٠١٤ بووە خاوەنی خەڵاتی باشترین دەرهێنان لەسەر ئاستی عێراق.

هۆکارى سەرەکى وازهێنانى بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە، کە لایەنە پێوەندیدارەکان خزمەت بە هونەرمەندان ناکەن و بەشێکى زۆر لە هونەرمەندان پەراوێز خراون.

یوسف یوسفی لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: یوسف عەبدولڕەحمان.

لە ساڵی ١٩٧٤ لە دایکبووە.

لە ساڵی 1996 چۆتە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر بەشى نواندن.

لە ساڵی 2001 بڕوانامەی دبلۆمی لە شانۆ بە دەستهێناوە.

لە ساڵى 2001 بووە بە مامۆستاى هونەر  لە سنووری پەروەردی شەقڵاوە.

لە ساڵی 2007 دوای کردنەوەی بەشی شانۆ لە کۆلیژی هونەرە جوانەکان جارێکی تر دەستی بە خوێندن کرۆدتەوە و بڕوانامەى بەکالۆریۆسى بە پلەی زۆرباشە تەواو کردووە.

لە ئیچستادا جگە لە ئەنجامدانى کارى هونەرى مامۆستای کۆلێژی هونەرە جوانەکانى هەولێرە.

ماوەی (25) ساڵە لە بواری شانۆدا کاردەکات.

زیاتر لە (15) کاری شانۆییدا وەک ئەکتەر کاری کردووە.

کاری دەرهێنانی بۆ نزیکەی (10) بەرهەمی شانۆیی کردووە.

خاوەنى (2) دوو کورتە فلیمە.

کارە هونەرەییەکانى جیاوازن هەندێکیانی دەقی نووسەرانی جیهانین و هەندێکیشان ناوخۆین.

لە بواری شانۆی منداڵاندا چەندین کاری کردووە.

 خەڵاتی باشترین دەرهێنەر  لە سەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.


ئەم بابەتە 95 جار خوێندراوەتەوە