Miran.PNG

کلپى دایکى بڵاوکردەوە

میران عەلی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی (دایک) بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژ میران عەلی نوێترین بەناوی (دایک) لە چەناڵی تایبەتی خۆی لەیوتیوب بڵاوکردەوە، کلیپى گۆرانییەکە لە هۆنراوەی (نزار ناشاد)ە، بە هاوبەشی هەرەیکە لە میران خۆى و (سیامەک فەقێ زادە) ئاوازییان بۆ داناوە، لە ستۆدیۆی ئەکتیڤ کارە دەنگییەکانی بۆ کراوە، موزیک و میکس و ماستەرینگی لەلایەن (سیامەک فەقێ زادەوە) بۆ بەئەنجام گەیەندراوە.

پێشتر میران ئاماژەی بەوەکرد بوو کە، ئەم بەرهەمە نوێیەی زۆر خۆشدەوێت و بە خزمەتێکی بچوکی حساب کردووە لە ئاست گەورەیی دایکدا.

بەر لە کلیپى دایک میران بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی بەسەر رۆژئاواى کوردستاندا هاتبوو، کاتی بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکى دیکەى بەناوى (داوای نەکەی) دواخست بۆ کاتێکی نادیار، هەروەک ئەوکاتە رایگەیاندبوو چۆن بتوانێت دڵخۆشبێت و گۆرانی بڵێت لەکاتێکدا بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان نائارامە.

میران عەلی لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵى 1995 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

سەرەتای کاری هونەریی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆگرامی (خۆشترین دەنگ).

خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانییە.

بە هەردو کلیپی (سلێمانی و خۆشمدەوێی) ناوبانگی پەیداکردووە.


ئەم بابەتە 83 جار خوێندراوەتەوە