Rang_kalar.jpg

شێوەکاران، خوێندنگاکانى گەرمیان بە وێنە دەنەخشێنن

ژمارەیەک گەنجی شێوەکارى گەرمیان لە رێکخراوى وادى ئەڵمانى لە پڕۆژەیەکى هونەرى ناوازەى خۆبەخشانەدا دیواری خوێندنگاکانى گەرمیان بە وێنە دەنەخشێنن.

ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی کچ و کوڕی گەرمیان خۆبەخشانە وێنە لەسەر دیواری خوێندنگاکانى گوندەکانی گەرمیان  دەنەخشێنن و دیوارەکان رەنگڕێژ دەکەن و سمیایەکى دیکەى بە خوێندنگاکان دەبەخشن.

به‌مه‌به‌ست لەم کارە خزمه‌تکردنى خوێندکار و مامۆستا و خێزانه‌کانیانە بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى هونه‌رو زانست و رێنمایی پاک و خاوێنى و ته‌ندروستى و پاراستنى ژینگه‌ که‌ لە ڕێگه‌ى هونه‌رى وێنه‌کێشانه‌وه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

لە بەرامبەر ئەو کارەى ئەم کۆمەڵە گەنجەوە، مامۆستا و خوێندکاران و کەس و کارى خوێندکاران سوپاسى ئەو هەنگاوەیان کرد، داواکاربوون ژمارەى خوێندنگاکان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى خوێندنگاکانى دیکەش سوود لەم پڕۆژە هونەرییە وەربگرن.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە