کوردێک پێشانگایەکى شێوەکارى لە روسیا دەکاتەوە

لەچوارچێوەى ئەو چالاکیانە هونەریانە بۆ هونەرمەندان ئەنجامى دەدات، ناوەندى 7 رەنگە بۆ ساڵی 2020 چەند پیشانگەیەک لەدەرەوەی کوردستان دەکاتەوە.

وا بڕیارە لە ساڵی 2020 ناوەندى 7 رەنگە چەند پیشانگەیەک لەدەرەوەی کوردستان بکاتەوە، هەروەها پرۆژەی هێنانی تابلۆی شێوەکارانی بیانی و کوردی لە وڵاتانی جیهان بۆ شاری سلێمانی جێبەجێبکات، دەستپێکی ئەو چالاکیانەش کردنەوەی پیشانگایەک بێت بۆ شێوەکارێکی کورد لە روسیا، بۆ ئەم مەبەستە پیشانگاکە بۆ شێوەکار (کۆلهان) دەکرێتەوە کە یەکێکە لەو شێوەکارانەی کارەکانی لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە پشتگیری کراوە.

واش بڕیارە بەشێک لەکارەکانی لەشاری سلێمانی وەکو پیشانگەیەک بکاتەوە، دواتریش هەر لەم ساڵدا پیشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارانی کورد لەشاری مۆسکۆ بکاتەوە، کە مەبەست لێى ئاشنابوونی شێوەکار و گەلانى دیکەى جیهانە بە بەرهەمی شێوەکارانی کورد.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو