Chan_hay.jpg

هونەرمەندێکی کۆریای باشوور کۆچی دوایی کرد

میدیا جیهانییەکانەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەکتەری دیاری کوریای باشوور (چا ئین ها)یان بڵاوکردەوە.

رۆژى 3/12/2019 ئەکتەری دیاری کوریای باشوور (چا ئین ها)ی تەمەن (27) ساڵیان بڵاوکردەوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە ڕۆژنامەکاندا هاتووە، (چا ئین ها)ى لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردووی دۆزرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی نەخراوەتە روو .

ئەم ئەکتەرە لە ساڵی 2017 بووە بە ئەندام لە گروپی ( (Fantagioی تایبەتمەند بە ئەکتەران و بەهرەمەنداران، لە ساڵى 2017 توانی بەشداری لە کورتە فیلمێکدا بکات بە ناوی( You، Deep Inside of Me) ، کە بەمەش سەرەتایەکی لە بواری نواندن درووستکرد، هەروەها نوێترین زنجیرە دراما کە بەمدواییە لە کەناڵى (MBC) کاری لەسەر دەکرد بریتی بوو لە (Love With Flaws)، کە تیادا وەکو پاڵەوانى دارماکە رۆڵى دەبینى بەناوى (یون سو).

چا ئین ها لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 15/7/1992 لە دایکبووە.

تەمەنى (27) ساڵە.

لە رۆژى 3/12/2019 بە مردووى لە ماڵەکەى خۆیدا دۆزرایەوە.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە