Salh_3lwany.jpg

پۆستەچییەکەی ئەمەریکای لاتین ماڵئاوایی کرد

سەرچاوەکانى هەواڵ لە جیهان هەواڵى کۆچى دوایى وەرگێڕی گەورەی عەرەب (ساڵح علمانی) بڵاوکردەوە.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ رۆژى سێشەممە 3/12/2019 وەرگێڕی گەورەی عەرەب ساڵح علمانی لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى مەدردیدى پایتەختى ئیسپانیا کۆچی دوایی کرد، علمانى کە لە بنەچەدا فەڵەستینى بوو لە سوریا لە دایبکوو،  وەرگێڕێکى بەتوانا بوو، بەهۆى زمانى زانیەکەیەوە توانى ئەدەبی ئەمەریکای لاتینی بە جیهانى عەرەبى و کوردیش بناسێنێت، هەروەها لە ماوەى تەمەنیدا زیاتر لە سەد کتێب و رۆمانی لە ئیسپانییەوە کردووە بە عەرەبی.

هەواڵى کۆچى دوایى علمانى لە کاتێکدایە بەشێکى زۆر لە ئەدیب و نوسەرانى عەرەب و تەنانەت کوردیش لە چاوەڕێى ئەوەدابوون چەند بەرهەمێکی دیکە ناوبراو پێشکەش بە کتێبخانەکان بکات.

ساڵح علمانی لە چەند دێرێکدا:

لە ساڵى 1949 لە شارى حمێ لە سوریا لە دایکبووە.

لە رۆژى 3/12/2019 لە تەمەنى (70) ساڵى لە شارى مەدرید کۆچى دوایى کردووە.

لە ساڵى 1979 دەستى بە کارى وەرگێڕان کردووە تا ئەو کاتەى کۆچى دوایى کردووە.


ئەم بابەتە 79 جار خوێندراوەتەوە