Mhnaz.jpg

ئەکتەرێکى ئێرانى، به‌دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران دادگایی ده‌کرێت

به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌ دژی ده‌وڵه‌تى ئێران، مه‌هناز ئه‌فشار دادگایی ده‌کرێت.

دوای به‌شداریکردنی له‌به‌رنامه‌یه‌کی کێبڕکێی گۆرانی و میوزیک له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ژنه‌ ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگ مهنازی ئه‌فشار له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تبارکرا.

پارێزه‌ری تایبه‌تی مهنازی ئه‌فشار، به‌ میدیا جیهانیه‌کانی راگه‌یاندوه‌، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ مهنازی ئه‌فشار بانگهێشت کراوه‌و ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌، که‌ به‌هۆی به‌شداریکردنی مهنازی ئه‌فشار له‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌دژایه‌تیکردنی کۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار کراوه‌، بۆ ئەم مەبەستە دۆسیه‌یه‌کی یاسایی له‌سه‌رى کراوەتەوە.

مه‌هناز ئه‌فش لە چەند دێرێکدا:

- لە رۆژى 11/6/1977 لە شارى تاران لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (42) ساڵە.

- لە ساڵى 1999 بە شدارى لە کارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

- هونه‌رمه‌ندی دیاری سینه‌مای ئێرانییە.

- ‌به‌هۆی دۆبلاژی فیلمه‌کانی بۆزمانی کوردی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه‌.

- لە ئێستادا له‌ سویده‌ دەژێت.

- له‌ماوه‌ی رابردوو داوه‌‌ری به‌رنامه‌یه‌کی Mac فارسی بووە.

- له‌چه‌ندین فیلمی سینه‌مایدا رۆڵی بینیووه‌.

- چه‌ند خه‌ڵاتێکی له‌ئاستی وڵاته‌که‌یدا به‌ده‌ستهێناوه‌.


ئەم بابەتە 92 جار خوێندراوەتەوە