ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ دوو چاپکراوی شێوه‌کاری بڵاوده‌کاته‌وه‌

وا بڕیارە له‌م مانگه‌دا ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ دوو چاپکراوی شێوه‌کاری بڵاوبکاتەوە.

ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌ لە پەیجى فەرمى خۆى بڵاویکردۆتەوە، که‌ بڕیاره‌ له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دوو چاپکراوی تری شێوه‌کاری بڵاوبکاته‌وه‌ به‌ ناوه‌کانی (سه‌ره‌تایه‌ک بۆ تێگه‌یشتن له‌ تابلۆو هونه‌ری شێوه‌کاری جیهانی) که‌ نووسه‌رو وه‌رگێڕ (رزگار سه‌عید) له‌ ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی ئینگلیزی، هه‌روه‌ها کتێبی (هونه‌ری پۆسته‌ر) که‌ هونه‌رمه‌ندو وه‌رگێڕ (ستار که‌ریم) له‌ فارسییه‌وه‌ وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، هه‌ردوو کتێبه‌که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی پایته‌ختی رۆشنبیری چاپکراوه‌و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی نوێی 7 ره‌نگه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی شێوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ندان و ناوه‌نده‌کانی خوێندن له‌ په‌یمانگه‌و کۆلیژه‌کانی هونه‌ر.

ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌شی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ بڕیاره وایە‌ له‌ ساڵی 20202020 چوار (4) کتێبی تر سه‌باره‌ت به‌ ره‌نگی ئاوی و زه‌یتی و په‌یکه‌ر و سیرامیک چاپ و بڵاوبکاته‌وه ‌و پێشتریش یه‌که‌مین چاپکراوی تایبه‌ت به‌ ئه‌کریلیک چاپ و بڵاوکرۆتەوە.


ئەم بابەتە 68 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو