Peter_Handke.jpg

تورکیا، داوا دەکات خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی لە پیتەر هاندکە بسەندرێتەوە

پیتەر هاندکە (Peter Handke) دوێنى هەینى 6/12 ساڵرۆژى لەدایکبوونى بوو، هاوکات رۆژێک لەدواى ئاهەنگى جەژنى لەدایکبوونى ئەمڕۆ یەکشەممە 7/12/2019 ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا داواى لێسەندنەوەی خەلاتی نۆبڵی ئەدەبی ئەمساڵ لە پیتەر هاندکە، نوسەر و وەرگێڕى نەماسوى دەکات.

دواى ئەوەى ئەکادیمیای سویدی بۆ خەڵاتی نۆبڵى ئەمساڵ، لەبواری ئەدەبیاتدا پیتەر هاندکەی نەمسایی بە شایستەزانی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە، هاندکە توانى بەهۆی نوسینی رۆمانی (باب و باپیران - Herkunft) براوەی خەڵاتەکە ببێت.

ئیبراهیم کاڵن لەواڵى تایبەتى خۆی لە تویتەر بەناوی وڵاتەکەیەوە رەخنەی لەو بڕیارە گرتوە و نوسیویەتی: "رۆژی دووشەمە خەلاتی نۆبڵی ئەدەبی دەبەخشرێتە پیتەر هاندکە، کە پشتگیری میلۆسۆڤیچ (سەرۆکی پێشوی سربیا و تۆمەتبار بە جینۆساید دژی بۆسنیەکان) دەکات و نکوڵی لە پاکتاوی رەگەزی دژی بۆسسنیەکان دەکات".

هەروەها نوسیویەتى: "چۆن دەتوانن خەڵاتی کەسێک بکەن کە دورە لە هەمو بەهایەکی ئەخلاقی و هەستی شەرمەزاری؟ بۆ ئەوەی پاکتاوێکی دیکە ئەنجامبدات؟".

پیتەر هاندکە (Peter Handke) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 6/12/1942 لە دایکبووە.

نوسەر و وەرگێڕى نەمساوىیە.

لە ساڵى 2017 دکتۆراى فەخرى لە زانکۆى قەڵا وەرگرتووە.

لە ساڵى 2019 خەڵاتى نۆبڵى ئەدەبى وەرگرتووە.

 پیتەر هاندکە: کتێبەکانی خۆم ناخوێنمەوە

سایتی نۆبێل پڕایز پاش ئاشکراکردنی براوەی خەڵاتى نۆبڵى ئەمساڵ، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پیتەر هاندکە ئەنجامدا، کلێک لێرە بکە و دەقى چاوپێکەوتنەکە بخوێنەوە.


ئەم بابەتە 105 جار خوێندراوەتەوە