Sbil_can.jpg

لەژێر فشارى هاووڵاتیانى کوردستان، ئاهەنگەکەى هەڵوەشێندرایەوە

لە چەند رۆژى رابردوودا هەواڵى ئەنجامدانى کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەندى تورک سبیل جان تەمەن (49) ساڵ لە شارى هەولێر بڵاوکرایەوە، بەڵام هەر زوو ئاهەنگەکە رەتکرایەوە.

وابڕیار بوو بۆ ئاهەنەگى سەرى ساڵ هونەرمەندى تورک سبیل جان ئاهەنگێکى جەماوەرى لە شارى هەولێر ئەنجامبدات، هەر دوابەدواى بڵاوبوونەوەى ئەم هەواڵە هاووڵاتیانى کوردستان لە تۆڕەکانى کۆمەڵایەتى دژایەتى خۆیان بۆ هاتنى ئەم هونەرمەندە نیشاندا و داوایان لە هاووڵاتیان کوردستان بە هیچ شێوەیەک بیلتى کۆنسێرتەکە نەکڕن و بەشدارى ئاهەنگە نەکەن.

لە بەرامبەر ئەم هەواڵەدا (مەسعود ئۆزتورک) رێکخەری کارەکانی سیبێل جان، رەتیکردەوە، سیبێل جان بێتە هەولێر یان عێراق.

لەبەرامبەر ئەو لێدوانەدا هاووڵاتیانى کوردستان لە تۆڕەکانى کۆمەڵایەتى خۆشحاڵى خۆیان دەربڕیووە و رایانگەیاندووە بە فشارى هاووڵاتیان ئاهەنگەکە هەڵوەشێندراوەتە.

سیبێل جان لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 1/8/1970 لە شارى ئەستەمبۆڵ لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (49) ساڵە.

پیشەى هونەرى: ئەکتەر و گۆرانیبێژ.

لە ساڵى 1984 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکە بەردەوامە.


ئەم بابەتە 145 جار خوێندراوەتەوە