Priyanka-Chopra.jpg

یونسێف ئەکتەرێکى بۆلیود خەڵات دەکات

ژنە ئەکتەر و ئەستێرەى ئەستێرەی بۆڵیود و باڵیۆزی نیازپاکی پریانکا شۆپرا (Priyanka Chopra) تەمەن (37) ساڵ وەکو ڕێزگرتنێک لە چالاکییە مرۆیی و کارە خێرخوازییەکانی بۆ پەنابەران لە کەمپەکاندا خەڵات کرا.

لە چەند رۆرژى رابردوودا ، لە شارى نیویۆرک لە ئەمریکا ڕێکخراوی یونسێف لە (unicef snowflake ball) بۆ ساڵی 2019 لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا خەڵاتی(Danny Kaye)  بەخشى بە ژنە ئەکتەر و ئەستێرەى ئەستێرەی بۆڵیود و باڵیۆزی نیازپاکی پریانکا شۆپرا، وەکو ڕێزگرتنێک لە ماندوویی و پێزانینی چالاکییە مرۆیی و کارە خێرخوازییەکانی بۆ پەنابەران لە کەمپەکاندا.

لەبەرامبەر بەخشینى ئەو خەڵاتە لە وتەیەکدا دووپاتی کردەوە کە ئەو پابەندە بەو کارەی کە پێی ڕاسپێردراوە لە پێناو باشتربوونی گوزەرانی پەنابەران بە تایبەت منداڵانی نێو خێوەتگەکان .

دوابەدواى وەرگرتنى خەڵاتەکەش لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئانستگرام چەند وێنەیەکی رێوڕەسمەکەی بڵاوکردەوە، جارێکى دیکە سوپاسى چەند کارمەندێکی یونسێف دەکات و هەروەها ئەمەش لەگەڵ وێنەکاندا دەنوسێت، کە لەم ڕۆژگارەدا کاری خێرخوازی ئاسان بووە، ئەویش بە پاڵپشتی کردنی پڕۆژەکان، هەروەها داوا دەکات هەمووان پێکەوە بەزەییەک بۆ ئەو منداڵ و پەنابەرانە دەربڕن، لە کۆتایشدا بەخشین بە جۆرێک وەسف دەکات کە ریگای ژیان دەنەخشێنێ.

پریانکا شۆپرا (Priyanka Chopra) لە چەند دێرێکدا:

لە رۆژى 18/7/1982 لە شارى جمشیدپور لە هندستان لە دایکبووە.

لە ئێستادا تەمەنى (37) ساڵە.

پیشەى هونەرى: ئەکتەر و گۆرانیبێژ.

زمانەکانى هیندى، ئینگلیزى و مراتیە دەزانێت، کە زمانى سێیەمیان زمانى هیندى ئەوروپیە و بەشێکە لە زمانى هیندۆئێرانى.

لە ساڵى 2000 بە شاجوانى جیهان هەڵبژێردراوە.

لە ساڵى 2002 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە و تاکو ئێستاکەش بەردەوامە.

لە رۆژى 1/12/2018 لەگەڵ نیک جوناس (Nicholas Jerry Jonas)، گۆرانیبێژ و ئەکتەر و ژەنیاری ئەمریکی ژیانى هاوسەرى پێکهێناوە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە