Twtnawanaka.jpg

رۆمانى توتنەوانەکەى عەلى بەدر چاپدەکرێتەوە

ناوەندى رەهەند بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە رۆمانى توتنەوانەکەى رۆماننوس و شاعیرى عێراقى چاپ دەکاتەوە.

وا بڕیارە بەمزوانە رۆمانى توتنەوانەکەى عەلى بەدر، کە لە لایەن نوسەر و وەرگێڕى کورد شێرزاد هەینى وەرگێڕدراوەتە سەر زمانى کوردى لە چاپێکى ناوازەدا چاپى دوەمى بکرێتەوە جارێکى دیکە بڵاوبکرێتەوە.

رۆمانەکە باس لە کەسێکى جووى عێراقى دەکات، کە بە (3) سێ ناسنامە لە بەغدا و لە تاران و لە دیمەشق بۆ موزیک و ژن و سێکس و خۆشاردنەوە ژیاوە، لەو شارانە، لەناو کۆنسێرتەکانى ئەو دونیایە، بە کەمانەکەى بۆ هونەر و جوانییەکانى خەباتى کردووە. لەو کاروانەدا کاکە حەمە لە مۆسکۆوە رێنمایى دەکات و دەربازى دەکات. جارى دووەمیش دیسان نوسەرێکى دیارى کورد حەسەن قزلجى پێش ئەوەى پاسدارەکان لە تاران بیکوژن هاوکارى دەکات لە تارانەوە دەربازى بێت و دەگاتە دیمەشق.

وەرگێڕى رۆمانەکە لە چەند دێرێکدا:

ناو: شێرزاد هەینى

پیشە: رۆماننوس، نوسەر، وەرگێڕ.

لە ساڵی 1955 لە شارى هەولێر لە دایکبووە.

بەشی رووپێویى لە ئامۆژگەی تەکنەلۆژیای بەغدا تەواوکردووە.

دواى تەواوکردنى خوێندن لە لە شارەوانی هەولێر دامەزراوە.

خاوەنى شەش منداڵە.

لە ئێستادا لە شارەکانى هەولێر و ستۆکهۆل دەژێت.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە