سبەی، شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ بەڕێوەدەچێت

شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ دەست بەنمایش و کارە هونەریەکانی دەکات.

وا بڕیارە سبەی سێشەممە 10/12/2019 کاژێر (6)ى ئێوارە لە هۆڵى میدیا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ  به‌ به‌شداری گرووپه‌ شانۆییه‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆک، که‌رکووک، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ڵمانیا، یابان، پۆڵه‌ندا، دانیمارک، مه‌غریب، ئوردن و میسر، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ئه‌نجامبدات.

جگە لە نمایشی شانۆیی، کە رۆژانه‌ سێ شانۆگه‌ری نمایش ده‌کرێن له‌ کاژێرەکانى (4، 6 و 8)ى ئێوارە، چەندین کۆڕ و سیمیناری هونەری و پانێڵ بەڕێوەدەچن، کە سەرجەم نمایشەکان دەچنە پێشبڕکێوە و لە دوای بریاری لیژنەی دادوەری خەڵات بەسەر بەرهەمە براوەکاندا دابەش دەکرێت.

وا بڕیارە فێستیڤاڵ (6) شەش رۆژ تاکو 16/12/2019 بەردەوام بێت و لە رۆژانی فێستیڤاڵیدا (2) دوو بڵاوکراوەش بڵاوبکرێتەوە، کە یەکێکیان رۆژنامەیەکی رۆژانەیە و تایبەتە بە نمایشەکانی فێستیڤاڵ و ئەوەی دیکەیان گۆڤارێکە لەگەڵ سازدانی فێستیڤاڵدا بڵاودەکرێتەوە.


ئەم بابەتە 67 جار خوێندراوەتەوە
بابەتی لەیەکچوو