Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 10/12

- لە رۆژى 10/12/1830 ئیمیلی دیکنسۆن (Emily Dickinson)، ژنه‌ شاعیر و نوسەری ئه‌مریکی لە شارى ئەمیرست لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 15/5/1886 لە تەمەنى (55) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى ئەمیرست لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1891 نیلی زاکس (Leonie Sachs)، ژنه‌ شاعیر و نوسەر و شانۆنوس و وەرگێڕی ئه‌ڵمانی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/5/1970 لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ستۆکهۆڵم لە سوید کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1966 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/12/1914 دوروسی لامور (Dorothy Lamour)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى لویزیانا لە دایکبووە، لە رۆژى 22/9/1966 لە شارى هۆلیود لە ویلایەتى کالفۆرنیا بە نەخۆشى دڵ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1921 عەفیفە ئەسکەندەر، ژنە گۆرانیبێژى عێراقى لە شارى موسڵ لە دایکبووە،لە رۆژى 22/10/2012 لە تەمەنى (90) ساڵى لەشارى بەغداد کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1935 تاکو ساڵى 2011 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1936 لویجی پیراندیلۆ (Luigi Pirandello)، نوسه‌ری ئیتالی لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى رۆما کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 28/6/1867 لە شارى ئەگریجنتۆ لە ئیتاڵیا لە دایکبووە، لە ساڵى 1934 خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وەرگرتووە.

- لە رۆژى 10/12/1941 ساکاموتو کیو (هیساشى ئەوسیما)، گۆرانیبێژ و ئەکتەری یابانی لە دایکبووە، لە رۆژى 12/8/1985 لە تەمەنى (44) ساڵى لە گەشتى ئاسمانى یابانى لە شارى ئەوینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1958 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1957 مایکل کلارک دانکن (Michael Clarke Duncan)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە شارى شیکاگۆ لە دایکبووە، لە رۆژى 3/9/2012 لە تەمەنى (54) ساڵى بە نەخۆشى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1960 لوسى (ئینعام سەعید محەمەد)، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1957 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1961 کازم سودانى، شاعیرى عێراقى لە تەمەنى (77) ساڵى لە شارى نەجەف کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1881 لە شارى نەجەف لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/1967 ماجدی کدوانی، ئه‌کته‌ری میسری لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1977 ئیمانویل شریکی (Emmanuelle Sophie Anne Chriqui)، ژنه‌ ئه‌کته‌ری که‌نه‌دی لە شارى مۆنتریال لە کەنەدا لە دایکبووە، لە ساڵى 1987 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/1979 خالید شیبانى، شاعیر و نوسەرى میسرى لە سعودیە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/1980 مسارى، گۆرانیبێژ و موزیکیانى کەنەدى بەنەژاد لوبنانى لە شارى بەیروت لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/1982 مەحمود عسیلى، شاعیر و ئاوازدانەر و ئەکتەر و گۆرانیبێژى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/1996 فارۆن یۆنگ (Faron Young)، گۆرانیبێژی ئه‌مریکی لە تەمەنى (64) ساڵى لە شارى ناشفیل لە ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 25/2/1932 لە شارى شریفبۆرت لە دایکبووە، لە ساڵى 1951 تاکو ساڵى 1996 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/2005 ریچارد پریۆر (Richard Pryor)، ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی لە تەمەنى (65) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى ئینسینۆ کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 1/12/1940 لە شارى پیرۆیا لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/2006 غه‌ریب مه‌حمود، ئه‌کته‌ری میسری لە تەمەنى (65) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 10/5/1941 لە شارى شەرقیە لە میسر لە دایکبووە.

- لە رۆژى 10/12/2017 ئەبوبەکر سالم، گۆرانیبێژى سعودى لە تەمەنى (78) ساڵى لە شارى ریاز لە سعودیە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 17/3/1939 لە شارى نریم لە یەمەن لە داکیبووە، لە ساڵى 1956 تاکو ساڵى 2017 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 10/12/2018 مەحمود قەلعاوى، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (79) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 12/11/1939 لە شارى ئەسکەندەریە لە دایکبووە.


ئەم بابەتە 57 جار خوێندراوەتەوە