Gftwgo.jpg

گوتاری جەستە لە رۆمانی کوردیدا، لە نامەیەکى دکتۆرادا

لە زانکۆى سلێمانى گفتوگۆ دەربارەى (گوتاری جەستە لە رۆمانی کوردیدا، کرمانجی خواروودا  ١٩٩٥ - ٢٠٠٥) بەڕێوەچوو.

رۆژى دوو شەممە 9/12/2019 لە هۆڵى گفتووگۆى کۆلیژی زمانی زانکۆی سلێمانی تاوتوێکردنی گفتوگۆى دکتۆرای مامۆستا (ئاهەنگ شەفیق حەمە بچکۆل)، بەناونیشانی (گوتاری جەستە لە رۆمانی کوردیدا، کرمانجی خواروودا  ١٩٩٥ - ٢٠٠٥) بەڕێوەچوو.

دوای چوار کاژێر گفتوگۆى زانستی لەلایەن ئەندامانی لیژنەوە و ئاراستەکردنى چەندین پرسیار بۆ تویچژەر وەڵامدانەوەیان لەلایەن تویچژەرەوە، دکتۆراکە بە دەستکارییەکەی کەمەوە وەرگیرا.

لیژنەى ئەدامانى گفتوگۆ پێکهاتبوو لە:

پ. د. ئازاد عەبدولواحید کەریم            سەرۆۆکى لینژنە

پ. د. عەلى تاهیر حسێن                   ئەندام

پ. د. محەمەد ئەمین عەبدوڵڵا             ئەندام

پ. د. فوئاد رەشید                           ئەندام

پ. ى. د. محەمەد ئەمین محەمەد نورى  ئەندام

پ. د. محەمەد ئەسوەد سەعید              ئەندام و سەرپەرشتیار


ئەم بابەتە 98 جار خوێندراوەتەوە