Zhanaral.jfif

هۆڵەندا، فیلمێک بۆ یادی ژەنەڕاڵی پایز نمایشدەکرێت

یانەی کوردیی میدیا لە وڵاتى هۆڵەندا، رۆژێکی تایبەتی بۆ مەرگی ژەنەڕاڵی پایزدا رێکخستووە و هەر لە مرۆژەدا فیلمی من هێشتا نامۆم نمایشدەکرێت.

وا بڕیارە رۆژى یەکشەممە 15/12/2019 کاژێر (2:30)ى دواى نیوەڕۆ لە شارى ئەمستردام لە هۆڵەدا، یانەی کوردیی میدیا لەهۆڵەندا یادى شاعیرى کورد محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی پایز) دەکاتەوە.

واش بڕیارە لەم رۆژەدا فیلمی من هێشتا نامۆم لە ئامادەکردنى هونەرمەند (کیا عەزیز) بۆ یەکەمجار نمایشبکرێت، کە فیلمەکە دەربارەی ژیانی شاعیرە، هەر هەمان رۆژیش نوسەرى کورد (د. مەریوان وریا قانع)، باسێک لەسەر شاعیر پێشکەش دەکات.

بۆ زانیارى لەسەر ژیانى ژەنەڕاڵى پایز کلیک لێرە بکە.


ئەم بابەتە 73 جار خوێندراوەتەوە