Kazhal_Ahmead.jpg

کەژاڵ ئەحمەد نیگەرانە

ژنە شاعیرى کورد کەژاڵ ئەحمەد نیگەرانى خۆى دەربڕى لە بەرامبەر شێواندنى شیعرێکیدا، هاوکات دەقى شیعرەکەى خۆشى بڵاودەکاتەوە.

که‌ژاڵ ئه‌حمه‌دى شاعیر لە واڵى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ئاماژەى بەش ێواندنى شیعرێکى خۆى کردووە و رایدەگەیەنێت ئه‌گه‌ر یاسا سه‌روه‌ربێت ئه‌وانه‌ی شیعری شاعیران ده‌شێوێنن شایسته‌ی چ سزایه‌کن؟.

هەروەها نوسیویەتى: "سەیری قەیرانی رەوشت بکەن لای هەندێ حزب و سایت و خەڵکی بەکرێگیراو".

که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د وێنه‌ی ئه‌و په‌یجه‌و پۆسته‌که‌شی که‌له‌سه‌ر شعیره‌که‌ی کراوه‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ تیایدا نووسراوه‌: "

گه‌ر سه‌ری ساڵ تۆم لانه‌بی

 به‌پێ ده‌چم بۆ ئه‌زمه‌ڕ

 شه‌و له‌ گۆیژه‌ ده‌مێنمه‌وه‌

تا به‌یانی نایه‌مه‌وه‌

له‌ به‌رانبه‌ردا که‌ژاڵ رایده‌گه‌یه‌نێت که‌ شیعره‌که‌ی شێوێندراوه‌ و ده‌قه‌ ئەسڵیەکەی بەو جۆرە نییە، بۆیە شیعره‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەى بەشێک لە ژیانى کەژاڵ ئەحمەد کلیک لێرە بکە.

 دەقى رونکردنەوەکە شاعیر گەژاڵ ئەحمەد وەک خۆى:

ئەگەر یاسا سەروەر بێت، ئەوانەی شیعری شاعیران دەشێوێنن شایستەی چ سزایەکن؟ سەیری قەیرانی رەوشت بکەن لای هەندێ حزب و سایت و خەڵکی بەکرێگیراو.

ئەمە دەقی شیعرێکی من و ئەوەیش تاوانی ئەوان دەرهەق بە شیعر.

 

( ساڵی نوێ ، تۆ لێرەنیت)

                                کەژاڵ ئەحمەد

ساڵی نوێ، تۆ

لێرە نەبیت

بەپێ ئەچم بۆ ئەزمڕ و

سەیری سلێمانی ئەکەم.

لێرە نەبیت

ھەست ناکەم

ساڵێک رۆیشتووە،

ھیچ نەڕۆیشتووە لەلای من

تۆ نەبیت.

باوەڕبکە نەیەیتەوە

لە کوردستان

ھەر دوو ھەزار و ھەژدەیە !

چۆن دڵتدێت

واسەر لە رۆژژمێر تێکبەیت ؟!!

ئازیزەکەم

زەمەن بە نزیکی و دووریی

مرۆڤەکان دەپێورێت

نەک بە کاتژمێر یان کات !

 

دیوانی ( زمانی باڵندەم دەزانی) - 2018


ئەم بابەتە 162 جار خوێندراوەتەوە