jwswrd.jpg

گۆرانیبێژێک لە تەمەنى 21 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد

دواى هەفتەیەک لە ساڵیادى (21) ساڵەى لە دایکبونیدا گۆرانیبێژێکى گەنجى ئەمەریکى کۆچى دوایى کرد.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ و ناوەندە هونەرییەکان جوس ورلد (Juice Wrld) گۆرانبێژێکی گەنجی ئەمریکی تەمەن (21) ساڵ لە نەخۆشخانەى گوندى ئەوک لاوان لە ناوچەى کۆک لە ولایەتى ئیلینوى ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە، کاتێک لەفرۆکەخانەی شیکاگۆ نەخۆش کەوت.

دواى گیان لە دەستدانیشى گواستراوەتەوە بۆ ویلایەتى کالیفۆرنیا و لەوێ نێژراوە.

جوس ورلد لە چەند دێرێکدا:

ناوى تەواوى: جاراد ئەنتنی هیگینس Jarad Anthony Higgins

پیشەى هونەرى: گۆرانیبێژى ئەمەریکى.

لە رۆژى 2/12/1998 لە شارى شیکاگۆى ئەمەریگا لە دایکبووە.

لە رۆژى 8/12/2019 لە تەمەنى (21) ساڵى بە نەخۆشى لە نەخۆشخانە لە گوندى ئەوک لاوان لە ناوچەى کۆک لە ولایەتى ئیلینوى ئەمەریکا کۆچى دوایى کردووە.

لە ساڵى 2015 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 48 جار خوێندراوەتەوە