Aziza_jalal.jpg

دوای زیاتر لە 30 ساڵ دەگەڕێـتەوە بۆ گۆرانی وتن

دواى 34 ساڵ دابڕان لەکارى هونەرى و گۆرانى وتن جارێکى دیکە هونەرمەندێکى مەغریبى لەسەر ستەیچ دەردەکەوێتنەوە و گۆرانى دەڵێت.

بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ لە مەغریب و سعودیە (عەزیزە جەلال) گۆرانیبێژى مەغریبى تەمەن (61) ساڵ، کە لەدواى ساڵى 1985 وازى گۆراى وتن هێناوە، جارێکى دیکە لە فێستیڤاڵی (شتا تنتورە) لەسعودییە دەردەکەوێتەوە، کەوا بڕیارە لەم لە رۆژى 19/12/2019 لە شارى (العلا) لە باکووری رۆژئاوای سعودییە دەست بەکارەکانى بکات و رێکخەرانى فێستیڤاڵیش بۆ ئەم مەبەستە مێواندارى عەزیزەیان کردووە بۆ ئەوەی بەشداری فێستیڤاڵەکە بکات و گۆرانی بڵێت.

عزیزە (34) ساڵ لە گۆرانى وتن دورکەوتۆتەوە، بەڵام بەپێى سەرچاوەکانى هەواڵ لە سکاى نیوز جارێکى دیکە لە لەهۆڵی مرایا) لە رۆژى 26/12/2019 بەشداری ئاهەنگەکە لەسعودییە دەکات‌ و بڕیارە چەند گۆرانییەکیش بڵێت.

عەزیزە جەلال لە چەند دێرێکدا:

- ناوى تەواوى: عەزیزە محەمەد جەلال.

- پیشەى هونەرى: گۆرانیبێژى مەغریبی.

- لە رۆژى 15/12/1958 لە شارى مکناس لە مەغریب لە دایکبووە.

- لە ئێستادا تەمەنى (61) ساڵە.

- لە ساڵى 1975 تاکو ساڵى 1985 بەشدارى لەکارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 141 جار خوێندراوەتەوە