Shax.jpg

لە رۆژی جیهانیی شاخدا، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى کرایەوە

بەمەبەستى هاندانى هاووڵاتیانى کوردستان و بۆ ئەنجامدانى وەرزشى شاخەوانى، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى کرایەوە.

رۆژى 11/12/2019 کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژى شاخەوانى کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم رۆژەى بە رۆژی جیهانیی شاخ دەستنیشان کردووە، لە بەردەم باخی گشتیی شاری سلێمانی، پێشانگایەکى فۆتۆگرافى کرایەوە، کە لە پێشانگاکەدا چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری شاخەوانی نمایشکران، هەورەها ژمارەیەک کۆتر وەک نیشانەی ئاشتی لەلایەن شاخەوانانەوە ئازادکران و بەرەو ئاسمانی شارى سلێمانى هەڵدران.

مەبەست لەو پێشانگایە هاندانى هاووڵاتیانى کوردستان بوو بۆ ئەوەى شانە بەشانى ئەوان وەرزش بکەن و کارى شاخەوانى هەڵبژێرن، هەروەها گەیاندنى پەیام بوو بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان و ناوەندەکانى پەیوەند بە وەرزش گرنگى بەم وەرزشە بدەن و تاکو بەشێوەیەکى زانستییانە هاووڵاتیانى کوردستان ئەنجامى بدەن.


ئەم بابەتە 59 جار خوێندراوەتەوە