Sardam.jpg

دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم چوار کتێبى نوێى بڵاوکردەوە

لە درێژەى کتێبە چاپکراوەکانى دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم چوار کتیبَى نوێى بڵاوکردەوە.

دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم لە واڵى تایبەتى خۆیدا بەرگى چوار کتێبى بڵاوکردۆتەوە لەگەڵیشدا بە دێرێک نوسیویەتى: " چوار کتێبی نوێ و گرنگ لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە. لە بەشی فرۆشتن و لە کتێبفرۆشیی و ناوەندەکانی تر دەست دەکەوێت."

هەروەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ناونیشانى کتێبەکان بەم شێوەیەن:

1- رۆمان ژانرى تەکنیکە جوانەکان و رەگەزە فرە رەهەندەکان، نووسینى عەلى عوسمان یاقووب.

2- دەمى خوێناویى ئازادى، شیعر، نوسینى پەرتەو نادرى، وەرگێڕانى دلاوەر قەرەداغى.

3- تەنیاییەکى ئێجگار بە هەراوزەنا، نوسینى بوهومیل هرابال، وەرگێڕانى دلاوەر قەرەداغى.

4- مارکس وەکو فەیلەسووف، نوسینى د. محەمەد کەمال.


ئەم بابەتە 76 جار خوێندراوەتەوە