Mezhwi_Amro.jpg

مێژوی ئەمڕۆ 12/12

- لە رۆژى 12/12/1821 گوستاف فلۆبێر (Gustave Flaubert)، رۆمانوس و نوسەرى فەڕەنسى لە شارى روان لە فەڕەنسا لە دایکبووە، لە رۆژى 8/5/1880 لە تەمەنى (58) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى کرواسیە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1863 ئیدفارت مۆنک (Edvard Munch)، نیگارکێشى نەرویجى لە شارى لۆتن لە دایکبووە، لە رۆژى 23/1/1944 لە تەمەنى (80) ساڵى لە شارى ئەوسلۆ کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1884 زینایدا سربریاکوڤا(ZinaidaSerebriakova)، ژنه‌ نیگارکێشی روسی لە شارى خارکیف لە ئۆکرانیاى ئێستا لە دایکبووە، لە رۆژى 19/9/1967 لە تەمەنى (82) ساڵى لە پاریس کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1897 ئەمین شومیل، ئەدیب و نوسەرى لوبنانى لە تەمەنى (69) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 24/2/1828 لە گوندى کفر شیما لە شارى جەبەل لوبنان لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1902 کۆلۆمان سۆکۆل (Koloman Sokol)، نیگارکێشى سلۆفاکى لە شارى لیبتۆفسکى میکۆلاش لە سلۆفاکیا لە دایکبووە، لە رۆژى 12/1/2003 لە تەمەنى (101) ساڵى لە شارى تۆسان لە ویلایەتى ئەریزۆنا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1912 ساڵح جەودەت، شاعیرى میسرى لە شارى زقازیق لە دایکبووە، لە رۆژى 22/6/1976 لە تەمەنى (63) ساڵى لە شارى قاهیرە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1915 فرانک سیناترا (Frank Sinatra)، گۆرانیبێژو ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیوجرسى لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە رۆژى 14/5/1998 لە تەمەنى (82) ساڵى بە جەڵتەى دڵ لە شارى لوس ئەنجلوس لە ویلایەتى کالیفۆرنیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1919 ئەنوەر عەبدوڵڵا، شاعیرى میسرى لە دایکبووە، لە رۆژى 10/7/2008 لە تەمەنى (89) ساڵى بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1925 ئەحمەد شاملۆ، شاعیرى ئێرانى لە شارى تاران لە دایکبووە، لە رۆژى 24/7/2000 لە تەمەنى (74) ساڵى لە شارى کەرەج کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1928 جەنگیز ئەیتماتوف، ئەدیبى قیرگیزى لە قیرگیزستان لە دایکبووە، لە رۆژى 10/6/2008 لە تەمەنى (79) ساڵى بە نەخۆشى لە شارى نورنبێرگ لە ئەڵمانیا کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1934 محەمەد ماغوت، شاعیرى سورى لە شارى سلمیە لە سوریا لە دایکبووە، لە رۆژى 3/4/2006 لە تەمەنى (72) ساڵى لە شارى دیمەشق کۆچى دوایى کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1948 تۆم ویلکینسۆن (Tom Wilkinson)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى لیدز لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1949 بیل ناى (Bill Nye)، ئەکتەرى ئینگلیزى لە شارى واشنتۆن لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1959 عەلا رامى، ژنە ئەکتەرى میسرى لە دایکبووە، لە ساڵى 1967 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1970 شەکران مرتجى، ژنە ئەکتەرى سورى لە شارى تائف لە سعودیە لە دایکبووە، لە ساڵى 1993 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1970 جێنیفەر کۆنلى (Jennifer Connelly)، ژنە ئەکتەرى ئەمەریکى لە شارى نیۆیۆرک لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/1972 مشارى بلام، ئەکتەرى کوێتى لە جەزیرەى فیلکا لە کوێت لە دایکبووە، لە ساڵى 1991 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/1977 سەفا تاجەددین، ژنە ئەکتەرى میسرى لە شارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 2005 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.

- لە رۆژى 12/12/2003 فدوى تۆقان، ژنە شاعیر و ئەدیبى فەڵەستینى لە تەمەنى (86) ساڵى لە شارى نابلس لە فەڵەستین کۆچى دوایى کردووە، لە ساڵى 1917 لە شارى نابلس لە فەڵەستین لە دایکبووە.

- لە رۆژى 12/12/2011 ئەحمەد سامى عەبدوڵڵا، ئەکتەرى میسرى لە تەمەنى (81) ساڵى کۆچى دوایى کردووە، لە رۆژى 16/8/1930 لەەشارى قاهیرە لە دایکبووە، لە ساڵى 1978 تاکو ساڵى 2010 بەشدارى لە کارى هونەریدا کردووە.


ئەم بابەتە 58 جار خوێندراوەتەوە