Kosar_Abdulla.jfif

فێرکردنی فەلسەفە لە رێگای ئەدەبی منداڵانەوە

کتیبێک لە رێگەی گفتوگۆکردنی کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵانەی جیهانییەوە، ئاشنامان دەکات بەوەی چۆن دەگونجێت مامۆستایان و خوێندکاران پێکەوە بەهرەمەند ببن لە گفتوگۆکردنی فەلسەفە بڵاوکرایەوە.

لە درێژەى زنجیرە چاپکراوەکانىدا، ناوەندی رەهەند، کتێبى (ئایدیای گەورە بۆ منداڵان، فێرکردنی فەلسەفە لە رێگای ئەدەبی منداڵانەوە) لە نووسینی (تۆماس وارتنبێرگ) و لە وەرگێڕانی (کۆسار عەبدوڵڵا) لە دوتوێی (208) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکردەوە.

لە کتیبَەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە باسی فەلسەفە باسی زیاتر لە دووهەزار ساڵ بیرکردنەوە و تێڕامانی مرۆڤە، ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ ئەوەی فەلسەفە لە بابەتێکەوە کە تەنها بەتەمەنەکان بۆیان هەیە باسی بکەن، بکرێتە بابەتێک کە منداڵانیش بەهرەمەند ببن لێی و ئاشنایان بکەین بە دنیای پرسیارەکان و تێڕامان و بیرکردنەوە، هاوکات گفتوگۆکردنی فەلسەفەیە لەڕێی کایەیەکی گەورە و گرنگی وەک ئەدەب.

لەم کتێبەدا لەڕێگەی گفتوگۆکردنی کۆمەڵێک چیرۆکی منداڵانەی جیهانییەوە، ئاشنا دەبین بەوەی چۆن دەگونجێت مامۆستایان و خوێندکاران پێکەوە بەهرەمەند ببن لە گفتوگۆکردنی فەلسەفە.


ئەم بابەتە 69 جار خوێندراوەتەوە